کوردستانی
کارمەندێکی پۆلیس بە چەقۆ دەکوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە لەگەڕەکی مەسیحیانی شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر گەنجێک بە چەقۆ کوژرا کە کارمەندی پۆلیسی شەقڵاوەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021 لە گەڕەکی مەسیحیانی شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بەھەولێر گەنجێک بەناوی (لاڤان فازڵ مەرقس) لەدایکبووی ساڵی 1988 بەهۆی شەڕکردنەوە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە چەقۆ بە سەختی بریندار دەکرێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو گەنجە پیشەی پۆلیسە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، لە ئێستادا پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت کە هاوڕێی کوژاراوەکەیە و تەمەنی 30 ساڵە.
س.س

بیروڕا