کوردستانی

پۆلیسێکی هاتوچۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسێکی هاتوچۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کە پیشەی پۆلیسی هاتۆچۆیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای سۆران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021 هاوڵاتییەك بەناوی  "م، ق، م"  لەدایکبووی  1973 پیشە پۆلیسی هاتوچۆ لە مالی خۆی قەزای سۆران گەڕەكی شۆڕش گوللـەیەكی بەركەوتبوو بە چەكی جۆری دەمانچە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و وتەی خانەوادەكەی خۆی گوللـەی لە خۆی داوە دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە كرا لە هەولێر گیانی لەدەستدا، لێكۆلێنەوە دەستیپێكردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan