کوردستانی

کەنەکە داوایەک لە مەسعود بارزانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەنەکە داوایەک لە مەسعود بارزانی دەکات
مەودا میدیا-

كەنەكە داوا لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەكات هەڵوێست نیشان بدات لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوەش کردووە ئەوەی توركیا دەیكات، هێرشی كاتی نییە، بەڵكو درێژمەودایە.

فەرهاد رەسول، ئەندامی كەنەكە داوا لە موسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات هەڵوێست نیشان بدات لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا و دەشڵێت "گەریلاكانی كوردستان تەنیا هێزی كوردیین کە لە بەرانبەر زوڵم و سوپای توركیا خۆڕاگرییان هەیە و دەجەنگن".

فەرهاد رەسول لەبارەی هێرشەکانی ئەم دوایەی هەرێمی گاراوە داواش لە سەرجەم توێژە جیاوازەكانی كوردستان دەكات بە حزبی سیاسی و نووسەر و  رۆشنبیرەوە، لە بەرانبەر هێرشەکانی توركیا هەڵوێستی كرداریی و جدیی نیشان بدەن.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan