کوردستانی

لەبارەی ئەو دوو پۆستەی بە رێباز حەملان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ئەو دوو پۆستەی بە رێباز حەملان درا
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان دوو پۆستى دیکه‌ی باڵا دەداتە رێباز حەملانی وەزیری دارایی پێشووی حکومەتی هەرێم لە هەمان کاتدا ئێستا یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانه‌ بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ له‌ به‌رواری 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 لەسەرە مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆی كردووه‌، به‌ فه‌رمانێك ڕێباز حه‌ملان راسپێردراوه‌ كه‌ دوو پۆستی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ببات.

ئەو پۆستانەی دراوە بە رێباز حەملان بریتین لە یەکەم: سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان، دووەم: پۆستی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتیی راژە‌.



ک. ر
Qaiwan
Qaiwan