کوردستانی
سبەینێ شەممە لە گردەکەی گۆڕان هەڵبژاردن دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، باس لەوەش دەکریت ژوری هەڵبژاردن ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە تەواو کردووە، رۆژی شەممە 13ی2ی2021پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.
ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "رێنمایی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندن بە هاوبەشی لەگەڵ ژووری یاسایی دانراوە، لەئێستاشدا دوای کۆتایی هاتنی وادەی خۆکاندیدکردن، رۆژی شەممە لە کاتژمێر ( 11)ی پێش نیوەڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت و، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ بەڕێزی دیکە بۆ ئەو پۆستانە".
دەشڵێت "بۆ هەر سێ پۆستەکە (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆی کاندید کردوە و کاندیدی ئافرەتیش لەناو رکابەرییەکەوە". دەستلەکارکێسشاوانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بریتین لە (جەلال جەوهەر، عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا)
ک. ر