عیراقی
موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا دوای كرد سه‌رجه‌م رێككه‌وتننه ئه‌منییه‌كانی عیراق و ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و واده‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، داواش ده‌كات حه‌شدی شه‌عبی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی كانونی دووه‌می 2020، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "پێویسته هه‌موو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق دابخرێن و كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانیش كۆتایی به كاره‌كانیان بهێنن".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكرد واده‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عیراق، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێداگری بكات له مانه‌وه‌ی وه‌كو داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكرد هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق.
په‌یامه نوێیه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ جێمس جێفری نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق بابه‌تێك نیه ئێستا ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌باره‌وه بكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقی".