کوردستانی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پشکی کوردەوە بڕیاردەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پشکی کوردەوە بڕیاردەدات
 مەودا میدیا-

پشكی كورد لە پڕۆژە یاسای بودجە2021ی عیراق لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند دەكرێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە دەدات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند "تەنها پشكی كورد ماوە لە پرۆژە یاسای بودجە، لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر بدات.

وتیشی لە دوو رۆژی داهاتوودا لیژنەكەیان دەنگی كۆتایی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات".
میرزا دەڵێت  "هەفتەی داهاتوو لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە 2021 دەدرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan