کوردستانی

"شاندی ھەرێمی تا پەسەندکردنی بودجە، له‌ به‌غدا دەمێنێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"شاندی ھەرێمی تا پەسەندکردنی بودجە، له‌ به‌غدا دەمێنێتەوە"
مەودا میدیا-

شاندی دانووستاندنکاری هەرێم دەچیتەوە بەغدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ھەولێر دەیەوێت لەچوارچێوەی دەستووریی ھەمیشەیی عیراق، لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتن".

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان راگەیاندووە "مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر چوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری حکومەت بۆ بەغدا داوە و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا"

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت "ئەمجارە شاندەکەی ھەرێمی کوردستان تا پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 لە بەغدا دەمێنێتەوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan