کوردستانی

نهێنیی هەڵهاتنی بازرگانەکەی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنیی هەڵهاتنی بازرگانەکەی هەولێر
مەودا میدیا-

بازرگانێكی بەڕەگەز کوردی تورکیا نزیكەی 200 دەفتەر دۆلاری ئەمەریکی هاوڵاتییانی هەولێر بەفێڵ دەبات و هەڵدێت بۆ توركیا، هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵاش دەکات و هاوڕێیەکی ئەو بازرگانە دەڵێت " ئەو بازرگانە هاوڕێم بووە و پیاوێكی باش بوو، سەرەتا متمانەم پێكردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابم بۆ فرۆشت و دواتریش پارەكەی بۆ گەڕاندمەوە".

كەنعان كایا تورك، بازرگانە هەڵهاتووەکەی هەولێر پارەی لە هاوڵاتییانی شاری هەولیر وەرگرتووە گوایە لە مۆڵەکەیدا کە تایبەتە بە جلوبەرگ مانگانە لە قازانجی ئیشەكەی پارە دەداتەوە بەو هاوڵاتییانە.

بەوتەی هاوڵاتییان ئەم بازرگانە ئێستا بە بیانووی ئیفلاس بوون رایكردووتەوە بۆ توركیا و پێی وتوون پارەی نییە بیانداتەوە، هەڕەشەی ئەوەشی لێكردوون ئەگەر بێدەنگ نەبن و بەدوایدا بڕۆن بۆ توركیا ئەوا لە پۆلیسی وڵاتەكەی سكاڵایان لەسەر تۆماردەكات.

دیار هادی، یەكێك لەو هاوڵاتیانەی هاوڕێی كەنعان كایا تورك بووە دەڵێت "كەنعان هاوڕێم بووە و پیاوێكی باش بوو، سەرەتا متمانەم پێكردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابم بۆ فرۆشت و دواتریش پارەكەی بۆ گەڕاندمەوە"، دەشڵێت "دواتر كەنعان ئیشەكەی فراوان كرد و داوای پارەی زیاتری كرد و ئەویش پارەی لەخەڵكی تر وەرگرتوە كە بۆ هەر دەفتەر دۆلارێك بڕی 5 سەد دۆلار قازانج وەردەگرن لە مانگێكدا، بەڵام لەناكاو كەنعان دیار نەماوە و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پێی وتوون كە ئیفلاسی كردوە و ناتوانێ پارەكانیان بداتەوە".

دیدار هادی ئاماژەی بەوەش کردووە "خۆم و براكەم 14 دەفتەر دۆلارمان داوتەوە ئەم بازرگانە، ئێستا داوا لەحكومەت دەكەین كە بەڕێكاری یاسایی ئەو پارەمان بۆ بگەڕێنێـتەوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan