کوردستانی
ئامانجی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌رنامه‌ی كار و سه‌ردانی پاپای ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و باس لەوەش دەکرێت پاپا لە حەوشەی بەیعە لە موسڵ نوێژ بۆ ئاسوودەییی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی كار و سه‌ردانی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای مووسڵ بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه حه‌وتی ئاداری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
روونیشی دەکاتەوە "پاپای ڤاتیكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشواازی لێدەکرێت و هه‌ر له هه‌مان رۆژیش پاپا سەردانی موسڵ و قەرەقووش دەکات".
ئاماژە بەوەش دەکات "دواتریش پاپا لە کەنیسەی گەورەی (الگاهره) لە قەرەقووش لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەریی فریشتەیی دەخوێنێت، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش قەدداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات".
ک. ر