کوردستانی
سالار مەحمود: داوای سڕینەوەی زمانی کوردی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "لە عیراق داوای سڕینەوەی زمانی کوردی دەکرێ مەترسی جدی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە".
سالار مەحمود، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان دەشڵێت "شوڤێنیەت لە عیراق گەیشتۆتە ئاستێک دەیانەوێ زمانی کوردیش بسڕنەوە"
باس لەوەش دەکات "لە ئایندە هەوڵی هەموواری دەستوری عیراق دەدەن بۆ لادانی دەستکەوتە دەستوورییەکانی کورد
عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەنیا بەس نییە دژی مافە نەتەوەییەکانی کوردە لە عیراق کە داوا دەکات زمانی کوردی لەسەر پاسپۆرتی عیراقی لابدرێت".
سالار مەحمود ئاماژە بەوەش دەکات "هەر ئەم عەقڵیەتە بوو جینۆسایدی کردین و بەسەدان هەزار کوردیان لە سەحراکانی باشوور زیندە بەچاڵکرد، بۆ ئەوەی بەربەست دروست بکرێ پێویستە داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی ( حصانە) لە عالیە نوسەیف بکرێت لە پەرلەککە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق عیراق".
روونیشی دەکاتەوە "ئەرکی هەموو دامەزراوە دەستوورییەکانی عیراقە لەسەر ئەم تاوانەی عالیە بێنە دەنگ و وابکەن خۆی و کوتلەکەیشی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکەن. چونکە ئەمە سوکایەتییە بەنەتەوەیەک کە خاوەن یەک ملیۆن شەهیدە لە پێناو مانەوەی زمانەکەی".
ک. ر