کوردستانی

تەندروستیی عیراق سزای نەبەستنی دەمامکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق سزای نەبەستنی دەمامکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق دوای هاتنی شەپۆلی کۆرۆنای نۆێ باسی لەوە کردووە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونێك و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا بكات.

سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق لیدوانی بۆ میدیا عیراقییەکان داوە و دەڵێت "بەستنی دەمامک پێویست کراوە لەسەر هاوڵاتییانی عیراق، هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌به‌ستێت، ئه‌وا به‌ 25 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت" و دەشڵێت "به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌".

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە بۆ پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان کە بۆته‌ هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan