کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: سێ ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکەی خانەی راپەڕاندن کەسانی دڵسۆزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت ئەو سێ ئەندامەی خانەی راپەڕندن کە دەستیان لەکارکیشایەوە و جێگەکانیان پڕکرایەوە پەیوەندییان بە بزووتنەوەی گۆرانەوە هەیە و رۆژانەش سەردانی ئورگانەکانی بزووتنەوەکە دەکەن.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای وت "ئەو سێ ئەندامەی خانەی راپەڕندن کە دەستیان لەکارکیشایەوە کەسانی دڵسۆزی بزووتنەوەکەن و تەنها دەستیان لە خانەی راپەڕاندن کێشاوەتەوە نەوەک بزووتنەوەی گۆڕان".
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی "بەڕێزان جەلال جەوهەر، عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا لە بزووتنەوەکە دانەبڕاون رۆژانە سەردانی ئورگانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن".
لەماوەکانی رابردوو "جەلال جەوهەر، عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا" ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان به دهنگدان ئهندامانی نوێی خانهی راپهڕاندنی ههڵبژارد و بهپێی ئهنجامهكان (شێخ كامیل قادر) بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، (سهفین مهلا قهره) بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، (ئاسۆ ڕهحیم) بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، ههڵبژێردران.
ک. ر