کوردستانی
تۆمەتباری فڕاندنی دوو کچەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو، باس لەوەش دەکات لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە تۆمەتبارەکە لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین کە کەسێک هاتووتە سەر ماڵەکەی، بەزەبری چەک دوو کچەکەی فڕاندوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنکەی پۆلیسی راپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".
دەشڵێت "لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا".

ک.ر