کوردستانی
بزووتنەوەى گۆڕان: بەداخەوە هەڵبژاردن و کۆنفرانسەکان دواکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنى تەواوکارى خانەى راپەڕاندنەوە دەڵێت "بەشێوەیەکى دیموکراسیانە و بە ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمیسیۆن بەڕێوەچوو" و دەشڵێت "لە هەڵبژاردنەکەدا (47) ئەندامى جڤاتى نیشتمانى دەنگیاندا".
جەمال حاجى محەمەد، سەرۆکى جڤاتى گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان بە میدیای حزبەکەی وتوە "لە هەڵبژاردنەکەدا (47) ئەندامى جڤاتى نیشتمانى دەنگیاندا و شەش کەس کاندید بوون بۆ پۆستەکان و هەڵبژاردنەکە بەبەرچاوى هەمووانەوە و بە ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمیسیۆن ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەش کردووە "بەداخەوە پێشتر بەهۆکارى ئەو دۆخەى هەڵبژاردن و کۆنفرانسەکان دواکەوت، بەڵام ئێستا هەڵبژاردنى خانە تەواو بووە بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بۆ ئۆرگانەکانى دیکە و کۆنفرانسەکانیش ئەنجام بدرێن" و روونیشی دەکاتەوە "ئەوان لە بزووتنەوەى گۆڕاندا لە خوارەوە بۆ سەرەوە لە هەموو ئۆرگانەکاندا دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن".
جەمال حاجى محەمەد دەڵێت "مۆدێلى حیزبەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا هەمیشە سەرکردایەتى لە کۆنگرە هەڵبژێردراوە، بەڵام لەناو گۆڕاندا پەیکەرەکەى بەشێوەیەک داڕێژراوە جیاوازترە کە هەڵبژاردن ناچێتە ناو کۆنگرە".
باس لەوەش دەکات "رۆژى (14/9/2021) ئەم خولەى خانەى راپەڕاندن کۆتایى دێت و دەبێت دواى ئەوە هەڵبژاردن بۆ خانەى راپەڕاندن ئەنجام بدرێتەوە".
ک. ر