کوردستانی

دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/2/2021کۆتا كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە2021 بەڕێوەدەچێت, ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت زۆرینەی كارەكانی لیژنەكە لەسەر بودجە كۆتایی هاتووە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق دەڵێت "زۆرینەی كارەكانی لیژنەكە لەسەر بودجە كۆتایی هاتووە و لە دوو رۆژی داهاتووشدا دۆسیەی ناكۆكییەكانی هەرێم و بەغداد یەكلا دەكرێتەوە"

ئەو ئەندامە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت "پێشبی دەكەین كۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بدرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan