ستایڵی نوێ

دۆشاوی تایبەت بە پیتزا بەم شێوازە ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆشاوی تایبەت بە پیتزا بەم شێوازە ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پیتزا یەکێکە لەو خواردنە خێرایانەی کە خواستێکی زۆری لەسەرە بۆ خواردن، هەروەها لە ئێستادا زۆر کەس خۆی لە ماڵەوە ئامادەی دەکات، بەڵام هەندێک کات کێشەی دروستکردنی دۆشاوی تایبەت بە پیتزایان بۆ دروست دەبێت،تۆ دەتوانیت لە ماڵەوە بەم شێوازەی خوارەوە دۆشای پیتزا ئامادە بکەی:

پێداویستییەکان

- 3 تەماتە.
- 3 بۆ 4 کەوچکی چا زەیتی زەیتون.
- خوێ بەپێی پێویست.
- 1 بۆ 2 دانە سیر بەپێی ویستی خۆت.
- چڵێک ریحانە.
- 1 پیاز.

چۆنیەتی دروستکردنەکەی

تۆ دەتوانیت تەماتە بدەیت لە رندە، کەرەستەکانی تریش بەهەمان شێوە دەبێت وردبکرێت، دواتر پیاز و زەیتەکە سووردەکرێتەوە و دوای ئەوەی پیازەکە کەمێک سووربووەوە تەماتەکەی تێدەکەیت و دواتر کەرەستەکانی تر و چاوەرێبکە تا خەست دەبێتەوە و پاشان چاوەرێبکە تا سارد ببێتەوە، دواتر دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن