عیراقی

عه‌لی سیستانی داوای رێككه‌وتن له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لی سیستانی داوای رێككه‌وتن له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عیراق له‌ وتاری نوێژی هه‌ینیدا په‌یامی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عیراقی خوێنده‌وه‌، سیستانی له‌و په‌یامه‌یدا داوای رێككه‌وتن و كۆتایی هێنانی ناكۆكییه‌كان له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات.

عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عیراق له‌ په‌یامه‌كه‌یدا داوای كرد سه‌روه‌ری خاكی عیراق و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی پارێزراوبێت، داوای له‌ خۆپیشانده‌رانیش كرد نه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی و به‌شێوازی هێمنانه‌ داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن تا به‌ده‌ستی ده‌هێنن.

مه‌رجه‌عییه‌ت ئه‌وه‌ی وه‌بیری لایه‌نه‌كان هێنایه‌وه‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌ له‌ واده‌ی ده‌ستووری خۆی دواكه‌وتووه‌ و پێویسته‌ لایه‌نه‌كان كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كانیان بهێنن و رێكبكه‌ون. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان