تەندروستی
ئایا هەڵگرتنی کنگر لە ناو بەفرگردا مەترسیدارە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە بابەتێکدا باس لە هەڵگرتنی کنگر دەکات لەناو بەفرگردا ئاماژە بەوەدەکات، ماوەیەكە لەناو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا باس لە خراپی هەڵگرتنی كنگر دەكرێت لەناو ساردكەرەوەدا گوایە زیانی هەیە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە.
تا ئێستا بەپێی هیچ بنەمایەكی زانستی ئەوە نەسەلمێنراوە كە هەڵگرتنی كنگر لەناو بەفرگر (مجەمیدە)دا مەترسی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ دروستبكات، رەنگە هەموو كەسێك زانیاری لەسەر هەڵگرتنی ئەو خۆراكە بەهارەیە نەبێت، بۆیە بە پێویستی دەزانم لەسەر چۆنێتی هەڵگرتنی چەند زانیارییەك بدەم بە هاوڵاتییان پێویستە كنگر بەمجۆرە هەڵبگیرێت،كنگرەكە بە كەمێك زەیتی زەیتون سوور بكرێتەوە یان زەرد بكرێت، دواتر بكرێتە ناو زەرفەوەو لە بەفرگردا هەڵبگیرێت.
بەهیچ جۆرێك نابێت كنگر بە كاڵی یاخود بە كوڵاوی هەڵبگیرێت، چونكە ئەو بڕە ئاوەی تێیدا دەمێنێت هۆكارە بۆ تێكچوونی كنگرەكە، هەر بۆیە پێویستە بە زەردكراوی یان بە سورەوەكراوی هەڵبگیرێت.
سەبارەت بە سوودەكانی كنگریش، كنگر رێژەیەكی باش ئاسن و پۆتاسیۆمی تێدایە و سوودی هەیە بۆ كەم خوێنی و كۆنترۆڵی رێژەی شەكر دەكات، هەروەها بەهۆی بوونی ریشاڵ و ڤیتامینەكان و نەبوونی هیچ بڕە چەوری و پرۆتینێك تێید، سوودی هەیە بۆ قەبزی و کۆڵون.
س.س