عارف قوربانی
عیراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
واپێدهنێینه نێو هه‌ژده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی عیراقی نوێوه، ئه‌و عیراقه‌ی پێكهاته‌كانی ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنی بوو كه دوای كه‌وتنی په‌یكه‌ری دیكتاتۆره‌كه وڵاتێك بێت ئیدی بۆ ژیان ده‌ستبدات، به‌ڵام نه‌ك نه‌بووه عیراقی هیوا و ئاشتی وه‌ك ئیدیعایان بۆی ده‌كرد، بگره ئه‌م هه‌ژده ساڵه، ساڵ له‌دوای ساڵ خراپتر بووه و داهاتووەكەیشی نه‌ك نادیاره، به‌ڵكو زۆر روونه كه به‌ره‌و وێرانبوونی زیاتر ده‌ڕوات.
ناوچه‌ی سوننه‌نشینه‌كان وه‌ك تۆڵه له ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به تیرۆر ده‌ستیانپێكرد، ئه‌وه‌ش بووه ده‌ستپێكی هه‌موو ئه‌و كاولكارییانهی له‌و هه‌ژده ساڵەدا به‌سه‌ریان هات. شیعه‌كانیش به تیرۆر و تۆقاندنی كریستیان و سوننه‌كانه‌وه هاتنه مه‌یدان، سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌ستیانپێكرد و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركرد، هه‌زارانیان بێسهروشوێنكردن تاوەکو ناوچه شیعییهكانیان له مه‌سیحی و سوننه پاككرده‌وه. دواتر له به‌غدا و پاشان ئه‌م پاكتاوهیان گواسته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیکەی عیراق، داعش و حه‌شد و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی ملیۆنان كه‌س له‌ناو عیراق و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بوو.
له رووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی دوای جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابووری، نه‌ك ئاوه‌دان نه‌كرایه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و بینا، باڵه‌خانه و كارگه و كارخانانه‌ی به‌رگه‌ی جه‌نگ و كاولكاریی پێشتریان گرتبوو، مابوونه‌وه، ئه‌وانیش به‌شێكیان له‌لایه‌ن حزب و دهسهڵاتدارانییانهوه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و ئه‌وه‌ی دیکەیشیان ساڵ له‌دوای ساڵ به‌ره‌و وێرانبوون چوون. عیراقی دوای گه‌مارۆی ئابووری كه سنووره‌كان و بازاڕه‌كانی جیهان به روویدا كرایه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرا وه‌ك بازاڕێكی نوێی كار و وه‌به‌رهێنان ببێته خاڵی راكێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی و بههۆیەوه هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ عیراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ربێت كه قه‌ره‌بووی نه‌بوونی و گرانیی رابردوویان بۆ بكاته‌وه، كه‌چی ساڵ له‌دوای ساڵ رێژه‌ی بێكاریی و هه‌ژاریی له وڵاته‌كه زیاتر ده‌بێت و ئێستا گه‌یشتووەته ئاستێك خه‌ریكه بڕستی ژیان له به‌شی زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌بڕێت.
ئه‌و وڵاته‌ی به‌هۆی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و شه‌ڕی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كورد و جه‌نگی دوای داگیركردنی كوەیت و تاوەکو جه‌نگی رووخانی سه‌دام، به سه‌دان هه‌زار بێوه‌ژن و منداڵی بێ دایك و باوك به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی كه ده‌یان سه‌نته‌ر و خانه‌ی تایبه‌ت به به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی بێلانه بكرێته‌وه و ژیانێكی شایسته بۆ قوربانیانی جه‌نگ دابینبكرێت. رێژه‌ی بێوه‌ژنیان له سه‌دان هه‌زاره‌وه گه‌یانده ملیۆنان و ژماره‌ی منداڵی هه‌تیوو و بێ دایك و باوك تا دێت به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ململانێی مه‌زهه‌بی گه‌یشتووەته ئاستێك هه‌زاران هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا و پسپۆڕی زانستی ته‌نیا له‌سه‌ر ناوه‌كانیان كوژراون، باشترین دكتۆری نه‌خۆشخانه‌كان و باشترین ئه‌ندازیار و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سه ئه‌كادیمییه سه‌ربازییه‌كان به مشاری كاره‌بایی ده‌ست و قاچیان بڕایه‌وه و به ئازاره‌وه كوشتیانیان. زیندانه‌كانیش پڕكراون له گه‌نجانی تازه پێگه‌یشتوو، له مێردمنداڵ.
گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له راپۆرته‌كانی ده‌زگا چاودێرییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده‌كانی جیهان، ساڵ له دوای ساڵ به‌ره‌و ئاستی باڵاتر هه‌ڵده‌كشێ و ژماره‌ی ئه‌و ملیاره‌ها دۆلارانه‌ی دیار نامێنن به‌رده‌وام له زیادبووندان. كار گه‌یشتووەته ئه‌وه‌ی پۆسته گرنگ و باڵاكان به بڕی پاره‌ی ئێجگار زۆر ده‌كڕدرێن، چونكه سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنه‌وه‌ی پاره‌ن. ته‌نانه‌ت له ده‌رچوواندنی یاساكان و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانیشدا كڕین و فرۆشتن به ده‌نگ و به په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌كرێن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیمای وڵاته‌كه له‌ڕووی پاكوخاوێنی و خزمه‌تگوزاریی رێگەوبان و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و پارك و جوانكاریی شاره‌كان، هه‌ر له ئاسه‌واری وڵاتێك ده‌چێت رووبه‌ڕووی جه‌نگی ئه‌تۆمی بووبێته‌وه. ئێستا عیراق بووه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌ك و خه‌ڵكه‌كه‌شی كۆمه‌ڵگەیه‌كی چه‌كدار.
پرسیار ئه‌وه‌یه عیراق به‌و حاڵه‌وه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ به‌تایبه‌تی كه ئێستا جۆرێكی دیکەی ململانێ له ناوه‌نده به‌هێزه‌كانی ناو ماڵی شیعی سه‌ری هه‌ڵداوه بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو ناوه‌نده‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن.
ئه‌وه‌شی خه‌ریكه جڵه‌وی هێزی ئه‌م ململانێیه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ست موقته‌دا سه‌در، عیراقێك به‌و حاڵه‌وه و داهاتووەكهیشی بكه‌وێته ده‌ستی موقهتهداوه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی لێبكرێت؟ له خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیكه‌ی هه‌شت سه‌ت كه‌س كوژراون، له‌كاتێكدا ئه‌وان بۆ داواكردنی ئاوی خواردنه‌وه و ژیان هاتبوونه سه‌ر شه‌قام. هه‌موو ئه‌و كوشتنانه به‌ده‌ستی ئه‌و گرووپانه‌ن كه شه‌ڕ له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و دنیایی ده‌كه‌ن. هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و په‌رله‌مانیش ده‌زانن بكوژه‌كان كێن و كه‌سیش جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه ته‌نیا به ئاماژه‌یه‌كیش ناویان ببات. ته‌نانه‌ت ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌ر سیاسییه‌ك چاودێرێك ئه‌گه‌ر میدیاكارێكیش ره‌خنه له موقته‌دا بگرێت، یان ده‌یكوژن یان ماڵه‌كه‌ی ده‌سووتێنن.
ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن موقته‌دا له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت دوای سیستانی ببێته مه‌رجه‌ع و ده‌شیه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوو ده‌سه‌ڵاتی بكه‌وێته ده‌ست. هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ موجامه‌له و له ترسی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوه له خه‌ڵك كه به‌ده‌ستی موقتهداوهن، به‌جۆرێك هه‌مواركرایه‌وه كه نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسیدایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و داهاتووی دامه‌زراوه دیموكراسی و ده‌ستورییه‌كان، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندیی موقته‌دایه كه داهاتووی عیراقی بخرێته ده‌ست. وه‌ك چۆن هاتنی خومه‌ینی بۆ ئێران بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ ئێران و ته‌نانه‌ت بۆ ناوچه‌كه‌ش، ئه‌و زه‌مینانه‌ی له ئێستاوه بۆ موقته‌دا خۆشدهكرێن هاوشێوه‌ی هاتنی خومه‌ینی ده‌بێته خاڵی ده‌ستپێك بۆ گۆڕانكاریی گه‌وره له عیراق و ناوچه‌كه، به‌ڵام بۆ ژیانێكی باش و سه‌قامگیریی نا، به‌ڵكو بۆ ماڵوێرانیی زیاتر بۆ عیراقییه‌كان و ململانێ و ناكۆكیی زیاتر بۆ ده‌وروبه‌ر كه گومان ده‌كرێت ئینگلیز داڕێژه‌ری نه‌خشه‌كه‌ی بێت.
كورد ده‌كه‌وێته كوێی ئه‌و هاوكێشانه‌وه، چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی له رابردووكهی خراپتر نه‌بێت؟ ئه‌مه‌یان پێویستی به له‌سه‌ر وه‌ستانه و ده‌بێت چاو ببڕینه هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی حزب و سه‌ركرده‌كان.