تەندروستی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدا-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێكاری پێویست بۆ چۆنیه‌تی رێگری كردن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ "ئه‌و زانیاری و راسپاردانه‌ی هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویست ناكات پشكنین و چاودێری له‌ فڕۆكه‌خانه‌ و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان بگیرێته‌به‌ر".

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ رێكاره‌كان هه‌مان ریكاره‌كانی كۆنترۆڵ و خۆپارێزییه‌ له‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزای وه‌ك په‌تا گه‌ری، زوو دۆزینه‌وه‌، جیاكردنه‌وه‌، چاره‌سه‌ركردن، هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ خۆپارێزی كه‌سی، ده‌ست شوشتن زوو زوو، خۆ دوورگرتن له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ و داخراو.

له‌ ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چه‌ند وڵاتێك بڵاو بووه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ چین، كۆریای باشوور، تایله‌ند، سه‌نگافوره‌، ژاپۆن و ئه‌مریكا.

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ساڵی 1965 له‌ مرۆڤدا دۆزرایه‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان