تەندروستی

رۆژێكدا چەند كوپ قاوە بخۆیتەوە زیانی نابێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رۆژێكدا چەند كوپ قاوە بخۆیتەوە زیانی نابێت؟
مەودا میدیا-

نوریا دیانۆفا، پزیشكی تایبەتمەند لە ئامێری هەرسكردن باس لە خواردنەوەی قاوە و بڕی خواردنەوەكەی دەكات بەشێوەیەك كە زیان بە جەستە نەگەیەنێت.

ئەو پزیشكە روسییە هۆشداری ئەوە دەدات لە خواردنەوەی بڕێكی زۆر قاوە بەشێوەیەكی بەردەوام، هەروەك ئاماژەی بەوەشكردووە باشترە خواردنەوەی قاوە لەكاتی نانخواردندا بێت.

دەشڵێت "زۆرینەی خەڵك لە بەیانیاندا قاوە دەخۆنەوە، بەڵام بەبێ خواردنی شتێكی دیكە و بە تەنها خواردنەوەی قاوە زیانی هەیە، بەڵام ئەگەر هەندێك خواردنی لەگەڵدا بێت ئەوا زیانی نابێت".

ئەو پزیشكە پسپۆڕە رێنمایی ئەوە دەخاتەڕوو "پێویستە كوپێك قاوە لەگەڵ كەمێك خواردندا بخورێتەوە"، روونیشیدەكاتەوە "ئەگەر ئەوەشت بۆ نەكرا، پێویستە دوایین كوپی قاوە بە شەش كاتژمێر پێش كاتی خەوتنت بخورێتەوە".

خ. غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان