تەندروستی

چۆن رێگری لە پیربوون دەکەیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن رێگری لە پیربوون دەکەیت؟
مەودا میدیا-

دکتۆر ئەمیرخان، پسپۆڕی زانستی پزیشکی نوێ رایگەیاندووە بۆ ئەوەی کەسێک تەمەنی درێژ بێت، دەبێت ئاگاداری شێوازەکانی گۆشت و ماسی بن لە کاتی ئامادەکردن و خواردنیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە جۆرەکانی گۆشتی سوور و مریشک و ماسی، دەبێت بەشێوەی فرێش و بە برژاوی ئامادە بکرێن نەک هەڵبگیردرێن و مادەی پارێزەریان تێکەڵ بکرێت.

جەختیشیکردووەتەوە "دەبێت دووربکەوینەوە لە خواردنی شەکری زۆر و ئەو خواردنانەی کاربۆهایدراتیان تیادایە وەکو برنج و نان".
روونیشیكردووەتەوە "لەبری ئەوانە دەبێت گرنگی زیاتر بە خواردنی سەوزەوات و میوەکان بدرێن و ئەو خواردنانە زیاتر بخورێن کە کالیسیۆم و مەگنسیۆمیان تیادایە".

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە "هەر کەسێک ئەو بەرنامەی خواردنە جێبەجێ بکات، بەدوور دەبێت لە نەخۆشییەکانی دڵ، فشاری خوێن، شەکرە و شێرپەنجە".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب