تەندروستی

سەرچاوەی خۆراك و وزەیە.. چی بەسەر جەستەدا دێت لەكاتی خواردنی خورما

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرچاوەی خۆراك و وزەیە.. چی بەسەر جەستەدا دێت لەكاتی خواردنی خورما
مەودا ميديا-

خورما لەو خواردنە دڵخوازانەیە كە سوودی تەندروستيی گەورەی هەیە و لە لوتكەی خۆراكە بە بەهاكاندایە، خورما جەستە پڕ وزە دەكات، سەرەڕای ئەوەی خورما وەك ژەمە خۆراكی سوك دەخورێت، یاخود لەگەڵ زەڵاتە یاخود وەك پێكهاتەی شیرینی. ئەم بەرهەمە خۆراكییە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 5000 ساڵ، لەگەڵ زۆری جۆرەكانی و شێوازەكانی خورما سوودێكی گەورەی هەیە و پڕە لە رەگەزە خۆراكییە جۆراوجۆرەكان.

بەگوێرەی دویچ وێڵ، خورما دەوڵەمەندە بە ریشاڵە شەكرییەكان كە دەبێـتە هۆی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش، هەروەها هاوكاری دەكات بۆ رێگیریكردن لە چەوری و كەمكردنەوەی مەترسی لەسەر جەڵتەی دڵ.

كۆلیسترۆڵ بەوە دەناسرێت كە زیانی هەیە بۆ دابەزینی پرۆتینە چەورییەكان، هەروەها دەبێتە هۆی زۆر نەخۆشی كاتێك رێژەكەی زیاد دەكات.

بەگوێرەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان كە لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2020 ئەنجامدراوە؛ یەكێكیتر لە سوودەكانی خورما دژە ئۆكسانەكانی وەك كارۆتینات و پۆلیفۆنۆڵ و ئەنپۆسیانین سنووردار دەكات، خورما رۆڵێكی گەورەی هەیە لە كەمكردنەوەی مەترسی بە توشبوون نەخۆشيی درێژخایەن و هەوكردن و شێرپەنجە.

هەروەها خورما دەوڵەمەندە بە وزە بۆ جەستە، كاربۆهیدرات و شیرینی سروشتی كە خواردنی رۆژانەی هەموو ئەو سوودانەی پێدەگەیەنێت كە باسمانكردن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان