تەندروستی

هۆکار و چارەسەرەکانی دەوالی گون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکار و چارەسەرەکانی دەوالی گون
مەودا میدیا-

دکتۆر کاوە فقی رەحيم، دکتۆرا (بۆردی) بەریتانی لە نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان لە بابەتێکدا باس لە دەوالی گونی پیاوان دەکات، ئاماژە بەوەدەکات، دەوالی واتە گەورەبوون و فراوان بوونی ئەو بۆری خوێنهێنەرانەی کەدەوری گونی داوە، لە 10 - 15%  کوڕی گەنج واتە تازە پێگەیشتوان دەوالی گوونیان هەیە بە تایبەت لای چەپ, هەروەها دەوالی دەکرێت تووشی یەک گون یان هەردوو گون ببێت.

هۆکاری تووشبوون بە دەوالی گون

1- هۆکاری بۆ ماوەیی، واتە نەخۆشەکە هەرلە زگماکییەوە کێشەی هەیە لە بۆری خوێنهێنەری گونیدا و ئەو پەردەی کە ناهێڵێت خوێنبگەڕێتەوە بۆ گون نییەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی دەوالی.

2- هۆکاری زیادبوونی پاڵەپەستۆ و فشار لە ناوسکی نەخۆشدا وادەکات کە خوێن بگەڕێتەوە بۆ گون و پەردەی بەربەست ناهێڵێت وەک ئەوکەسانەی کە رۆژانە چەند کاتژمێرێکی زۆر بەپێوە دەوەستن بۆ نمونە سەرتاشەکان.

3- شێرپەنجەی گورچیلە یان ریخۆڵە یان لیمفەگرێکان کە ببێتە هۆی گیرانی خوێنهێنەری گون.

کاریگەری دەوالی

- لەوانەیە کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر گون و ببێتە هۆی نەزۆکی لەپیاواندا، لە 25% ئەو پیاوانەی کە تووشی نەزۆکی بوون دەوالی گونیان هەیە.
-  لەوانەیە ببێتە هۆی پووکانەوەی گونەکان و کەم کردنەوە یان نەمانی هۆرمۆنی نێرینە (testosterone).
- جاری واهەیە ئەگەر زۆر گەورەبێت دەبێتە هۆی ئازار لە گوندا.
- کەزۆر گەورەبێت لەوانەیە ناشیرین بێت و نەخۆش پێی سەغڵەت ببێت.

چارەسەر

زۆرجار پێویست بە چارەسەر ناکات، ئەگەر کاریگەری نەرێنی نەکردبێتە سەر گونەکە.
چارەسەری دەوالی گون نەشتەرگەریە وە چەند جۆرێکی هەیە.
1ـ نەشتەرگەریی کردنەوە واتە (فتح).
2ـ نەشتەرگەریی بە نازۆر
3ـ نەشتەرگەریی وردبینی واتە ( microsurgery )
4ـ قەستەرەی بۆری خوێنهێنەری گون

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب