عیراقی

خۆپیشاندانه‌كانی عیراق بریندار و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانه‌كانی عیراق بریندار و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كاندا له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا روویدا، به‌پێی زانیاری میدیاكانی عیراق له‌ شاری به‌غدا 2 خۆپیشانده‌ر كوژران و 8 ی تر برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی میدیاكانی عیراق بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا روویداوه‌ و له‌ چه‌ند شارێك خۆپیشانده‌ران تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان سووتاندووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ چه‌ك و گازی فرمێسك رێژ رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگه‌ خۆپیشاندانه‌كانی عیراق درێژه‌ی هه‌یه‌ و خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان