تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی كاهوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی كاهوو
مەودا میدیا-

كاهوو یەكێكە لە سەوزە گەڵادارە بە ناوبانگەكان و خۆراكە سوكەكان بۆ گەدە، هەروەها کاهوو سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە و پێست، سوودەكانی كاهوو بریتین لە:

- قژ
بەگوێرەی سەنتەری تەندروستی لە زانكۆی میریلاند، زۆرێك لە كێشەكانی قژ بەهۆی كەمی خۆراكەوە و نەخواردنی ئەو خۆراكانەی كە رێژەی ئاسن و زنگ و ڤیتامین ئەی و ج تیایاندا كەمە، كاهوو سەرچاوەیەكی سەرەكی ئەو پێكهاتانەیە، خواردنی دەبێـتەهۆی بەهێزبوونی قژ و چارەسەری هەڵوەرینی قژ.

- پێست
زۆر خواردنی كاهوو پێست جوان دەكات بەهۆی هەبوونی رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین ئەی، كە كەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی پێست.

- جەستە
كاهوو رۆڵێكی زۆر دەبینێت بۆ دابەزینی كێش، چونكە رێژەی كالۆری تیایدا نزمە و هیچ چەورییەكەی تێدا نییە، سەرەڕای ئەوەش كاهوو سوودێكی زۆری هەیە بۆ راگرتنی تەندروستی دڵ و رێكخستنی نۆبەی دڵ.

كاهوو یارەتیدەرێكی باشی كۆئەندامی هەرسكردنە و كاكردنی رێك دەخات و حەزی خواردن زیاد دەكات، كاهو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان وەك: پیتاكاروتین و ڤیتامین ئەی و ڤیتامین جی، هەروەها هاوكاری بەهێزكردنی بەرگریی لەش و دژە هەوكردن دەدات، تەندروستی پێست دەپارێزێت كە یەكەمین هێڵی بەرگری لەشە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان