تەندروستی

تۆڵەكە دەرمانێكی هەرزان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆڵەكە دەرمانێكی هەرزان
مەودا میدیا-

هەموو ساڵێک کە بەرەو وەرزی بەهار دەچین تۆڵەکە وەک روەكێكی بەهارە لە شاخ و دەشتەكان سەوز دەبێت و خەڵكێكی زۆر ئارەزوو دەكەن وەك ژەمە خۆراكێكی سەرەكی بیخۆن.

لێرەدا بەكورتی باس لەهەندێك لە سوودە تەندروستییەكانی دەكەین:

- تۆڵەكە بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری قوڕگ كە لە رێگەی كوڵانی لەناو ئاوی گەرمدا و غەرغەرە پێكردنی لەناو دەمدا، بەوشێوەیەش ئازای قوڕگ كەمدەكاتەوە، هەروەها چارەسەری نەخۆشییەكانی ناو دەم دەكات.

- تۆڵەكە وەك دەرمانی میزپێكردن بەكاردێت و بەردی میزڵدان ناهێڵێت.

- گەڵای تۆڵەكە رێگری لە هەوكردنی پێست دەگرێت.

- گەڵای تۆڵەكە بۆ پاكکردنەوەی منداڵدان بەسوودە.

- بەكاردێت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری هەناو و ژانە سك.

- چارەسەری گرژی دەروونی و تێكچوونی مەزاج دەكات.

- بەسوودە بۆ نەخۆشییەكانی ددان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان