تەندروستی

خواردنەوەی ئاو لەكاتی نانخواردندا سوود یان زیانی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوەی ئاو لەكاتی نانخواردندا سوود یان زیانی هەیە؟
مەودا میدیا-

بۆچوونێكی باو هەیە گوایە ئەگەر لەكاتی نانخواردندا ئاو بخورێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی جەستە، ئایا ئەو بۆچوونە راست یان نا، تێریزا بارتیارۆیۆ سیدیل، مامۆستا و شارەزای بواری خۆراك لە زانكۆی سو سان بابلۆ دەڵێت "بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئاو كالۆری تیادا نییە، بۆیە خواردنەوەی نابێتە هۆی زیادبوونی كێشی جەستە، لە راستیدا خواردنەوەی ئاو لەكاتی نانخواردنیدا دەبێتە هۆی ئەوەی بڕێكی كەمتر نان بخۆین و ئەوەش بۆ كارێكی تەندروستە".

لەلایەكی دیكەوە ئانا كاییخۆ مورا لە راپۆرتێكدا كەوا لە گۆڤاری "كویداتی بلوس"ی ئیسپانی نووسیویەتی "خواردنەوەی ئاو لەكاتی نانخواردن لەبری هەر جۆرە خواردنەوەیەكی تر دەبێتە هۆی رزگاربوون لە بەشێك لە هەندێك كالۆری".

ئەوەشی نووسیوە "بڕی ئەو ئاوەی لە رۆژێكدا ژنان پێویستە بیخۆنەوە خەمڵێنراوە بە 11 كوپ، بەڵام پیاوان 13 كوپ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان