جیهانی
ئێران 34 سەربازی سوپای ئەمەریكای لە عیراق بریندار كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا زیانەكانی هێرشە موشەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند 34 سەربازی وڵاتەكەی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتەوە ئەمەریكا.
ئەمڕۆ هەینی 24ی كانوونی دووەمی 2020 جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاند "بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد، 34 سەربازمان بریندار بوونە".
ئەوەشی وتووە "8 لەو سەربازە بریندارانە رەوانەی ئەڵمانیا كراون و دواتریش گواستراونەتەوە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر". ئەمە لێدوانەی وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاش دوای چەند رۆژێك لە لێدوانی مایك ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دێت كە وتبووی لە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران دا بۆ سەریان هیچ زیانێكیان پێنەگەیشتووە.