جیهانی

پنتاگۆن ژمارەی ئەو سەربازانە ئاشکرا دەکات کە لە هێرشە مووشەکیەکەی ئێران برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


پنتاگۆن ژمارەی ئەو سەربازانە ئاشکرا دەکات کە لە هێرشە مووشەکیەکەی ئێران برینداربوون
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" ژمارەی ئەو سەربازانەی ئاشکرا کرد کە لە هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد برینداربوون.

جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" لە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "34 سەربازی ئەمریکی لە هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەشت لەو سەربازە بریندارانەی کە پێشتر بۆ ئەڵمانیا گوازرابوونەوە بۆ چارەسەر گەڕێندراونەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها نۆ سەربازی دیکە لە ئەڵمانیا لەژێر هەڵسەنگاندنی پزیشکیدان کە تووشی شۆک و شەڵەقانی مێشک بوون".
Qaiwan
Qaiwan