کوردستانی
بەهۆی تێکەڵبوونی پێداویستییەکانی بە ئاوەڕۆ نانەواخانەیەک داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، قایمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی نانی باوه‌ڕ له هه‌واری تازه داده‌خات.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، قایمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی نانی باوه‌ڕ له هه‌واری تازه داده‌خات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021.2.21 به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نانه‌وا و سه‌مونخانه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه فڕنی نانی باوه‌ڕ له گه‌ڕه‌كی هه‌واری تازه داده‌خات.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو "له‌كاتی سه‌ردانیاندا بۆ فڕنه‌كه ئاوه‌ڕۆی دوكانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو دوكانه‌كه‌و ئاردو پێداویستیه‌كانی تێكه‌ڵ به ئاوه‌ڕۆی دوكانه‌كه‌ی بووه، هه‌ر له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ریان له‌شوێنه‌كه به‌دیكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خات شوێنه‌كه پابه‌ندنییه به رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فڕنه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن نه‌بووە، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
س.س
س.س
بیروڕا



