عیراقی
داوا لە سوپای عیراق دەکرێت بێتە سەر شەقام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە رایدەگەێنێت بەمەبەستی سەپاندنی یاسا و پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز داوا لە سوپای عیراق دەکەن بێتە سەر شەقام ئاماژەی بەوەشکردووە خۆپیشاندەرەکان چەندین جار داوایان کردووە کە لە گۆرەپانەکانی خۆپیشاندانەکان نەچنە دەرەوە.
بە پێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی عیراق قاسم نزال، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە رایگەیاند "بەمەبەستی سەپاندنی یاسا و پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز داوا لە سوپای عیراق دەکەین بێتە سەر شەقام بە ئامانجی پاراستنی خۆپیشاندەران و پاراستنی شوێنە گشتییەکان لە دەستی ئەو کەسانەی هەوڵی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کردووە "خۆپیشاندەرەکان چەندین جار داوایان کردووە کە لە گۆرەپانەکانی خۆپیشاندانەکان نەچنە دەرەوە، چونکە لەلایەن کەسانی دەرەوەی یاسا بە ئامانج دەگیرێن".
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت, کە لە ساڵی رابردووەوە خۆپیشاندان لە شـارەکانی عیراق دەستیپێکردووە, بە پێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر له 23 ههزار كهسی دیكهش برینداربوون.