گشتی

ئەو پێنج هۆكارەی واتلێدەكات بڵێیت "سوپاس" لە كێشەی هاوسەرگیری رزگارم بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پێنج هۆكارەی واتلێدەكات بڵێیت "سوپاس" لە كێشەی هاوسەرگیری رزگارم بوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لێكۆڵەرەوانی زانكۆی جۆرجیا ئەنجامیانداوە، كاتێك هاوسەران سوپاسگوزاربن قۆناغی هاوسەرگیریان بەخۆشی تێدەپەڕێنن.
لێكۆڵەرەوان چاوپێكەوتنیان لەگەڵ 500 هاوسەردا (ژن و پیاو) ئەنجامداوە دەربارەی خۆشگوزەرانی دارایی و شێوەی پەیوەندییان و رێژەی دووبارەبوونەوەی بەكارهێنانی سوپاس بەرانبەر یەكتر، لێكۆڵەران بەوە گەیشتوون دەربڕینی سوپاسگوزاری لای هاوسەران هۆكارێكی گەورەیە بۆ شێوە ژیانێكی خۆش لەلایان.

بۆچی دەبێت بڵێن سوپاس؟
ودیان نیكولا، پسپۆڕی كۆمەڵایەتی ئیكلینیكی لە راپۆرتێكدا  كە لە پێگەی مارید بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "سەلمێنراوە سوپاسكردن زۆر باشە بۆ تەندروستیی دەروونی و تەندروستیی جەستەیی، هەروەها توڕەیی كەمدەكاتەوە و هێزی عەقڵی زیاد دەكات، نیكۆلا 5 هۆكار بۆ پێویستی وتنی سوپاس لەنێویاندا هاوسەران دەخاتەڕوو:

یەكەم: سوپاس، ئاراستەی بیركردنەوەمان دەگۆڕێت.
سەرباری بیركردنەوەی نەرێنیمان لەسەر هابەشەكانمان، وتنی سوپاس ئاراستەی بیركردنەوەمان دەگۆڕیت بۆ ئەرێنی و راكیشانی سەرنجی هاوسەر.

دووەم: سوپاس یارمەتیدەرە بۆ سۆز
هەمووان ئامادەن بۆ بەركەوتنی رەخنەی دووبارە، وتنی سوپاس سروشتی كەسەكە خۆشەویست دەكات، هەروەها وتنی سوپاس بەرانبەر هاوسەران قورسایی گەورەی دەبێت لەسەر دەروون و چارەسەری نەخۆشی.

سێیەم: سوپاس پەیوەندییەكانمان باشتر دەكات
وتنی سوپاس وامان لێدەكات وەك كەسێكی سوپاسگوزار دەركەوین، ئەگەر ئەوە بكەین بەرانبەر هاوسەرەكانمان گرنگی ژیانێكی خۆشی نێوانمان دەردەخات.

چوارەم: سوپاس، گۆڕانكارییە نوێكان بەهێزدەكات
كاتێك یەكێك لە هاوسەران دەیەوێت گۆڕانكاریی بەسەر ژیانیدا بهێنێت بە سەركەوتووی، سوپاس هۆكارێكی بەهێزە بۆ ئەو گۆڕانكارییە.

پێنجەم: سوپاس، بێتاقەتی ناهێڵێت
وتنی سوپاس، وامان لێدەكات هەست بە خۆشی بكەین و ئەوەی دەیكەین لێی رازی بین.

س.س

Qaiwan
Qaiwan