تەندروستی

چای سەوز دژی كۆلۆن دەجەنگێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چای سەوز دژی كۆلۆن دەجەنگێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لێكۆڵینەوەیەكی ئەڵمانی ئاشكرایكردووە چای سەوز رۆڵێكی گرنگی هەیە لە كەمكردنەوەی تێكرای توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن لای مشك، كە بەهەمانشێوە مرۆڤیش تووشی دەبێت.

هەردوو پزیشك تۆماس زیفرۆلاین و یۆلیا شنیگل لە نەخۆشخانەی زانكۆی ئۆلمی ئەڵمانی هەستاون بە لیكۆڵینەوە لە كاریگەریی چای سەوز لە سەر مشك، دەركەوتووە مادەی كاچینی تێدایە كە دژە نەخۆشییەكەیە.

هەردوو لێكۆڵەر مادەی كاچینیان تاقیكردەوە لەسەر مشك، لەبری ئاو چای سەوزیان دەدرایە. دەركەوت ئەو كرۆمۆسۆمانە دەگۆڕێت كە لە جەستەیاندا هەن و تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆنی دەكات.
 
كاتێك پرۆفیسۆر تۆماس زویفرلاین پسپۆڕی نەخۆشیی كۆئەندامی هەستكردن لە نەخۆشخانەی زانكۆی شاری ۆڵم تێستی ئەنجامی تاقیكردنەوەكەی كرد، تێبینی ئەوەی كرد رێژەی زیادە گۆشتەكە (لو) كەم دەبێتەوە.

ئەو ئەنجامەش ئەرێنییە بۆ كاریگەریی مادەی كاچین لەسەر مشك كاتێك تووشدەبن بە زیادە گۆشت(لو)، پاڵی نا بە هەردوو لێكۆڵەری ئەڵمانی كە تاقیبكەنەوە لەسەر نەخۆشانی هەڵگری زیادە گۆشت(لو)ی كەم، دەركەوت رێژەی زیادە گۆشتەكە كەم دەكاتەوە.

ئەو پسپۆڕانە، كەسانی تووشبوو بە شێرپەنجەی كۆڵۆن ئامۆژگاری دەكەن رۆژانە دوو كەپسولی چای سەوز بخۆنەوە كە هەر كەپسولێك یەكسانە بە 5 كوپ چا، وەك رێگرییەك بۆ گەشەكردنی نەخۆشییەكە و گۆرانی بۆ گۆشتی زیادە (لو)ی خراپ.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان