تەندروستی
شەش سوودی پیاز..پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پیاز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و پێكهاتە خۆراكییەكانی بەسوود بۆ تەندروستیی مرۆڤ، هەروەها خۆراكێكی زۆر باشە بۆ سوودی جەستە و بەكاربردنی رۆژانە رێكدەخات.
لەم راپۆرتەدا، پێگەی گینیالی ئیسپانی ئەو گۆڕانكارییانەی كە بەسەر جەستەدا دێن بەهۆی خواردنی پیازەوە بەم شێوەیە خستوەتەڕوو:
یەكەم: توندكردنی ماسولكە
لێكۆڵینەوەیەكی زۆر دەریانخستووە خواردنی پیاز كاریگەریی ئەرێنی دروستدەكات لەسەر چڕكردنەوەی ماسولكە، رۆژانە خواردنی پیاز بۆ ماوەی یەك مانگ ماسولكەكان بە رێژەی 05% توند دەكاتەوە بە بەراورد بەو كەسانەی حەزیان لە خواردنی پیاز نییە.
دووەم: كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەكات
پیاز كۆلیسترۆڵە خراپەكان كەمدەكاتەوە (پرۆتینی چەور كەمدەكاتەوە)، هەروەها ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا كەمدەكاتەوە، بەوەش رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەربوون دەگرێت، ئەوەش واتە راگرتنی پاراستنی تەندروستی.
سێیەم: ئاسانكاری پرۆسەی هەرسكردن
پیاز دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان كە پرۆسەی هەرسكردن خێرا دەكات، ئەنجامەكەشی بەكتریای بەسوود لە ریخۆڵەكان زیاد دەكات.
چوارەم: رێگری لە خراپبوونی خڕۆكەكان و زیادبوونی دژە ئۆكسان دەگرێت
پیاز 25 جۆری جیاواز لە دژە ئۆكسانی بەسوودی تیادایە بۆ جەستە، نەك هەر ئەو دژە ئۆكسانانە رێگری لە هەندێ نەخۆشی دەكات و تەواو، بەڵكو رێگری لە خراپبوونیان دەگرێت.
پێنجەم: باشكردنی هەستی بینین
پیاز مادەی كویرسینی تیادایە كە دژی لێڵبوونی چاو دەجەنگێت و تەندروستیی چاو دەپارێزێت.
شەشەم: دژی پیری دەجەنگێت و تەندروستی پێست بەهێز دەكات
پیاز یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پێست بە جوانی، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A،C و E، هەروەها زیپكەی دەموچاو كەمدەكاتەوە.
ئەمانەی سەرەوە، رێنمایی گشتین و تەنها رێنوێنین، جێگرەوەی رێنمایی پزیشك نین، بە رێنوێنی پزیشك سیستمی خۆراكی تەندروستترە و چالاكی جەستەیی باشتر دەبێـت.
س.س