تەندروستی

ئەو خۆراكانەی زۆرتر هەستیاری دروست دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراكانەی زۆرتر هەستیاری دروست دەكەن
مەودا میدیا-

ڤلادمێر بۆلیبۆك، پزیشكی روسی پسپۆڕ لە زانستی بەرگری (مەناعە) ئاشكرای كردووە مادە خۆراكییەكان زیاتر ئامادەن بۆ درووستكردنی هەستیاری لەكاتی نان خواردندا.

بۆلیبۆك دەڵێت "زۆربەی ئەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی هەستیاری بە هەوكردنی پێست و نەخۆشی ئەکزیما، بریتین لە شیری مانگا و گەنم و دانەوێڵە و هێلكە و كێڵگەی پەرەلەوەر و ماسی".

ئاماژەی بەوەشكردووە "بەشێوەیەكی گشتی  كاردانەوەی هەستیاری كەم دەبێتەوە، بەڵام زیاتر توندتر دەبێت، توندییەكەی هاوشێوەی توندی هەستیاری دوای خواردنی ترشییەكان یاخود برێشكە. لەروویەكی ترەوە دەبێتە تێكچونی كۆئەندامی هەرس كە ئەوەش یەكێكە لە دەركەوتەكانی هەستیاری خۆراك، لەو حاڵەتانەشدا دیاریكردینی نەخۆشییەكە قورس دەبێت".

ئەوەشی رونكردووەتەوە "لەو حاڵەتەدا دەبێت هەمووكەسێك لەلایەن پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسەوە چارەسەر وەربگرێت، هەرچەندە لەراستیدا هۆكاری هەستیاری خۆراكە، بەڵام نیشانەكانی زۆر روون نیە، دەكرێت هەر كەسێك بۆ ماوەی ساڵانێكی دوور و درێژ بەدەست ئەو نەخۆشییەوە بناڵێنێت و سەردانی هیچ پزیشكێكی هەستیاری نەكردبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان