کوردستانی

ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت
 مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرى گشتیى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاندووە ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى بەقاچاخ هێنراوە و باس لەوەش دەکات داوایان لە وەزارەتى ناوخۆ کردوە بۆ رێگرى لەو ئۆتۆمبێلانە گومرگیان لێبسەندرێت و رسوماتى تۆمارکردنیان بدەن و تۆماربکرێن، بەڵام وەزارەتى ناوخۆ رازى نییە بە تۆمارکردنیان.

عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەرى گشتىی هاتوچۆى سلێمانى دەڵێت "خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە سوودیان لەو دۆخە وەرگرتووە کە مەفرەزەکان بەهۆى قەیرانى دارایی و کۆرۆنا کەمبوونەتەوە و ئەوانیش ژمارەیان زیادیکردووە".

بەڕێوەبەرى گشتیی هاتوچۆى سلێمانى دەشڵێت "تائێستا ئامارێکى فەرمى نییە بۆ ئەوەى بزانین چەند ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل هەیە، بەڵام ژمارەیان زۆرە و بە هەزاران ئۆتۆمبێل مەزەندە دەکرێن کە بە قاچاخ لە سنوورەکانى عیراق و هەرێمى کوردستانەوە وە هێنراونەتە ناوەوە گیروگرفتى زۆریان بۆ رەوشى هاتوچۆ دروستکردووە".

باس لەوەش دەکات "ئەوئۆتۆمبێلانە هەندێکیان بێ ژمارە و هەندێکیشیان بە ژمارەى ساختەوە لە شەقامەکان دەسوڕێنەوە" روونیشی دەکاتەوە "هەرکەسێک بەو ئۆتۆمبێلانەوە بکەوێتە مەفرەزەوە لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەى دەستى بەسەردا دەگیرێت" عەمید فەرەیدون عومەر، قسەی بۆ سایتی سبەی کردووە.

ک. ر

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێ مه‌رجه‌عه‌؟

لەلایەن رێبوار كه‌ریم وه‌لی


News

عیراق و میسر و ئوردن ژێر بەژێر بەنیازی چین؟

لەلایەن ئەسعەد جەباری


News

دادەی کوردایەتی و تەوارەکەی شۆڕش

لەلایەن عیماد ئەحمەد