تەندروستی

چەند ئامۆژگارییەك بۆ كەمكردنەوەی سەر ئێشە بەبێ دەرمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند ئامۆژگارییەك بۆ كەمكردنەوەی سەر ئێشە بەبێ دەرمان
مەودا میدیا-

سەرئێشە یەکێکە لەو ئازارانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت، پێگەی دویچ وێل چەند ئامۆژگارییەكی خستوەتەروو بۆ كەمكردنەوەی سەر ئێشە بەبێ بەكارهێنانی دەرمان، ئەوانیش:

- كەمكردنەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا، بۆیە هەمیشە هەوڵبدە رێژەی شەکری خوێنت رێکبخەیت لە رێگەی خواردنی تەندروستەوە.

- پەستان خستنەر سەر ددان هۆكارێكە بۆ درووستبوونی سەرئێشە، واباشترە لەم رەفتارە دوورکەویتەوە.

- دانیشتنی زۆر بەرانبەر كۆمپیتەر دەبێتەهۆی درووستبوونی سەرئێشە، بۆیە هەوڵبدە کاتەکانی بەکارهێنانی کۆمپیتەر رێکبخەیت.

- کاتەکانی خەوت رێکبخە، چونکە كەم خەوی و زیادخەوی دەبێتـەهۆی درووستبوونی سەرئێشە.

- لاوازی بینایی چاو، بە تایبەت لەكاتی نووسین و خوێندنەوەدا هۆكارێكە بۆ سەئێشە.

- ئاو خواردنەوەی زۆر رۆژانە سەرئیشە كەم دەكاتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان