جیهانی

ئەو کەسە دەستگیرکرا کە فڕۆکە ئۆکرانییەکەی کردە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسە دەستگیرکرا کە فڕۆکە ئۆکرانییەکەی کردە ئامانج
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت ئەو کەسە دەستگیرکراوە کە فڕۆکی ئۆکرانییەکەی کردە ئامانج و مووشەکی ئاراستە کردووە ئاماژەی بەوەشکرد هۆکاری ئەو رووداوە بۆ ئەو ئاڵۆزیانە دەگەڕیتەوە کە ئەمریکا دروستیکردبوو.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ھەفتەنامەی "شپیگلی ئەڵمانی"ی رایگەیاندووە "ئەو کەسە دەستگیرکراوە کە فڕۆکی ئۆکرانییەکەی کردە ئامانج و مووشەکی ئاراستە کرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو كەسانەی لە فڕۆكەی بوئینگ 737-ی ئۆكراینا گیانیان لەدەستدا كەسوكاریان لە ئێرانن، ھەربۆیە ئاسایی كە ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپێشاندان بكەن".

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت "ھۆكاری ئەو رووداوە ئەو ئاڵۆزییە بوو كە ئەمەریكا دروستیكردووە، هەروەها تا ئێستا ئەمریکا داوای لێبوردنی نەکردووە بۆ ئەو رووداوە".
Qaiwan
Qaiwan