عارف قوربانی
مه‌رجه‌عیه‌ت یان دامه‌زراوه‌ى سیستانى؟
له سه‌روبه‌ندى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى پارێزگا شیعه‌نشینه‌کانى عێراق و به‌دیاریکراوى له دواى نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى که ئاماژه‌ى به خواستى مه‌رجه‌عیه‌ت کردبوو له کشانه‌وه‌که‌ى، مه‌به‌ستم بوو له وتارێکدا چه‌ند پرسێک ده‌رباره‌ى سیستانى بورووژێنم. به‌ڵام به‌هۆى پێشهاته جۆراوجۆره‌کان و پێویستى له‌سه‌ر وه‌ستانى هه‌ندێ بابه‌تى تر، فه‌رامۆشم کرد. ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى و ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى هه‌ریه‌که له ئێران و ئه‌مریکا و به‌رپرسه عێراقییه‌کان به سه‌رکه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی سیستانى، سه‌رنجم که‌وته‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به‌پێویستم زانى له‌سه‌رى بوه‌ستم.
ئایا ئه‌و رۆڵه‌ى سیستانى ده‌یگێڕێت هه‌ر به‌ڕاستى له‌وه‌دا کورت ده‌بێته‌وه که که‌سایه‌تییه‌کى ئاینییه و رۆڵى مه‌رجه‌عى پێدراوه؟ یاخود سیستانى بریتییه له دامه‌زراوه‌یه‌کى ستراتیژیى شیعى بۆ ئه‌وه‌ى له پشته‌وه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت، خزمه‌ت به ستراتیژى ته‌شه‌یوع بکات له ناوچه‌که؟ ئایا پێوه‌ره زانستییه‌کان بۆ تواناى جه‌سته‌یى و عه‌قڵیى مرۆڤ تا چ ئاستێکى ته‌مه‌ن ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که پیره پیاوێکى نه‌وه‌ت ساڵه له‌پشتى بڕیاره ستراتیژییه‌کانى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتێکه‌وه بێت؟ به‌تایبه‌تیش بۆ وڵاتێکى وه‌ک عێراقى پڕ له کێشه و ئاڵۆزی. ئایا چ لۆژیکێک ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که رێگه‌ى دروست ئه‌وه‌یه له هه‌ره پرسه هه‌ستیار و کێشه ئاڵۆزه‌کاندا هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌کان و عاقڵمه‌ندانى ئه‌م وڵاته ته‌سلیم به سه‌رنج و قسه‌ى کهنهفتێکى وه‌ک سیستانى ببن؟
شیعه‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌ک پیرۆزییان به رۆڵى مه‌رجه‌ع داوه که ورووژاندنى پرسیارگه‌لى له‌م شێوه‌یه بخرێته خانه‌ى کوفره‌وه. به‌ڵام خۆ ئێمه‌ى کورد و سوننه‌ى عه‌ره‌بى عێراق هیچ پابهندێتییهک نامانبه‌ستێته‌وه به‌و پیرۆزییه‌وه تا نه‌وێرین پرسیار له‌باره‌یه‌وه بکه‌ین. هه‌ر به‌ڕاستى ئایا زانست له‌باره‌ى کارایى و تواناى مرۆڤه‌وه رێگه به‌وه ده‌دات عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه و دونیابینیى که‌سێکى نه‌وه‌ت ساڵه بخرێته سه‌رووى هۆش و عه‌قڵى که‌سێکى په‌نجا ساڵه‌وه؟ راسته ئه‌زموون گرنگه، که‌سانى خاوه‌ن ئه‌زموون شاره‌زاییان زیاتره له که‌سانێک که به حوکمى ته‌مه‌ن نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى ئه‌زموونیان که‌ڵه‌که بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش تا ئاستێکى دیاریکراوه. که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونى شاره‌زایانیش ناکاته وابه‌سته‌یى و ته‌سلیمبوون به راى که‌سانى خاوه‌ن ئه‌زموون. به‌تایبه‌تیش له کاروبارى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و ژیانى خه‌ڵکدا.
ئه‌وه‌ى له عێراق ده‌بینرێت وه‌رگرتنى فه‌رمانه له مه‌رجه‌عیه‌ت. تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ کاروبارى دینى و یهکلاکردنهوى هه‌ندێ بابه‌تى مه‌زهه‌بى و شه‌رعى بێت، ده‌شێ وه‌ک حاڵه‌تێکى ئاسایى ته‌ماشا بکرێت. به‌ڵام له پرسى به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى وڵات و کێشه و گرفته سیاسییه‌کاندا، به‌ڕاستى کاره‌ساتێکى گه‌وره‌یه به‌سه‌ر عێراقه‌وه. سیستانى ئێستا ته‌مه‌نى بووه به نه‌وه‌ت ساڵ، ئایا کام له به‌رپرسه عێراقییه‌کان ئاماده‌ن بۆ کاروبارى ژیانى شه‌خسیى خۆیان و رێکخستنى ناوماڵ و له‌به‌رکردنى جلوبه‌رگ، پرس و راوێژ به دایک و باوکى خۆیان بکه‌ن؟ هه‌ر به‌ڕاستى کامیان ئاماده‌یه له‌ماڵه‌وه عه‌قڵى خۆى ته‌سلیم به عه‌قڵى دایک یان باوکى خۆى بکات ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى گه‌یشتبێته هه‌شتا ساڵ نه‌ک نه‌وه‌ت ساڵ؟ کاممان له ماڵه‌وه گاڵته به عه‌قڵى پیر و کهنهفتێکى خۆمان ناکه‌ین و ده‌ڵێین که پیر بوون عه‌قڵیان منداڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌ى خێره له پرسه هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌کانى ئه‌و وێرانه‌یه‌ى ناوى عێراقه، ده‌بێ هه‌موو چاوه‌ڕێ بن بزانن له وتارى نوێژى هه‌ینیدا نوێنه‌ره‌که‌ى سیستانى چى ده‌ڵێت؟ پاشان هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌کانى عێراق پابه‌ندێتى خۆیان بۆ خواست و داواى مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌رده‌بڕن و خه‌ریکه به‌ڕێوه‌بردن و ده‌وڵه‌تدارى له عێراق ده‌که‌نه مه‌هزه‌له.
کێ ئه‌و رۆڵه‌ى به سیستانى داوه که به‌و جۆره و تا ئه‌و ئاست و ئه‌ندازه‌یه ته‌ده‌خول له به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى وڵات‌دا بکات؟ خه‌ڵک خۆپیشاندان ده‌کات، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بن بزانن مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌ڵوێستى چییه به‌رانبه‌ر به داخوازییه‌کانیان. پرۆژه یاسایه‌ک ده‌چێته په‌رله‌مان ده‌بێت چاوه‌ڕێ بن بزانن نوێنه‌ره‌که‌ى سیستانى چى ده‌فه‌رموێ ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژه یاسایه. کاندیدێک ناوى ده‌برێت بۆ هه‌ر پۆستێک ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته بکرێت بزانرێت مه‌رجه‌عیه‌ت چى ده‌ڵێت له‌باره‌یه‌وه. سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه له‌سه‌ر داخوازیى مه‌رجه‌عیه‌ت، وه‌ک کاربه‌ڕێکه‌ر ده‌ست به‌کار ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر داواى مه‌رجه‌عیه‌ت. هه‌ر به‌ڕاستى ئه‌ى ده‌ستوور و یاسا و رێسا و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌کان کاریان چییه له‌م وڵاته؟
من گومانم هه‌یه له‌وه‌ى ئه‌و رۆڵه بریتی بێت له ته‌نیا ئه‌و که‌سایه‌تییه ئاینییه‌ى ئه‌مڕۆ سیستانییه و پاش شه‌ش مانگى تر ئه‌و ده‌مرێ و به که‌سێکى تر‌ى ده‌سپێرن. ئه‌و ناوه‌نده ئاینییه دامه‌زراوه‌یه‌کى ستراتیژى شیعییه و به‌پێى قۆناغه‌کانى گه‌شه‌کردنى ته‌شه‌یوع هه‌نگاو به هه‌نگاو ئاراسته‌ى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات و له پشته‌وه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م وڵاته‌یه. کارێکى ئاسان نابێت بۆ شیعه هه‌لومه‌رجێک دروستبکه‌ن که کورد و سوننه به‌وه رازى بن ناوه‌ندێکى ستراتیژیى شیعى به‌ته‌نیا وڵاته‌که به‌ڕێوه‌به‌رێت. به‌ڵام به ره‌خساندنى ئه‌و فه‌زا گشتییه‌ى له عێراق بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت و رۆڵى مه‌رجه‌ع ره‌خساندوویانه، ئێستا هه‌موو عێراقییه‌کان ته‌سلیمى ئه‌و ئیراده‌یه بوون و که‌س ناتوانێ پێچه‌وانه‌ى بیرکردنه‌وه و دونیابینیى مه‌رجه‌عیه‌ت بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیار و فتواکانى دژى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و ئاشتى و سه‌قامگیریى وڵاته‌که‌ش بن.
لانیکه‌م به پاساو و بیانووى ئه‌وه‌ى که سیستانى نه‌خۆشه و ته‌مه‌نى گه‌یشتووه‌ته نه‌وه‌ت ساڵ، پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه بکرێت که پێیدراوه. ده‌بێت په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران موراجهعهیهکى ئه‌م پرسه گرنگه بکه‌نه‌وه. رێز له هه‌ر پیرۆزییه‌کى ئاینى هه‌ر پێکهاته‌یه‌کى عێراق بگرن له چوارچێوه‌ى پرسه شه‌رعى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره له ئه‌ستۆى سه‌رکرده سیاسییه‌کان و به‌رپرسانى دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌کانى عێراقه پرسى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و ده‌ستوور و یاسا بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر ئازایه‌تى ئه‌وه‌یان نه‌بێت و سنوورێک بۆ رۆڵى مه‌رجه‌عیه‌ت دانه‌نێن که رۆژ له دواى رۆژ رۆڵى زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه له چه‌ند ساڵى داهاتوودا هیچ به‌هایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراوه شه‌رعی و ده‌ستوورییه‌کانى عێراق و ته‌نانه‌ت بۆ حیزبى سیاسیش نامێنێته‌وه.