تەندروستی

ئەو پێنج نیشانە دیارەی شێرپەنجە كە ناتوانین پشتگوێی بخەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پێنج نیشانە دیارەی شێرپەنجە كە ناتوانین پشتگوێی بخەین
مەودا میدیا-

دیاریكردنی سەرەتای دەركەوتنی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كارێكی گرانە، چونكە هەندێك لە نیشانە دیارەكان لە سەرەتاوە هیچ گرفتێك یان خاڵێكی نەرێنی دروست ناكات لەسەر نەخۆش، هەر لەبەرئەوەشە نەخۆش پشتگوێی دەخات.

بەگوێرەی گۆڤاری ئێكسپرێس كە پزیشكان بەشدارییان تیادا كردووە لە راپرسییەكدا پێنج نیشانەی چاوەڕواننەكراوی دیاریكردووە بۆ گەشەكردنی وەرەم كە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی گرنگی پێنادەن.

لەنێوان ئەو پێنج نیشانەدا؛ بە ئەستەم قوتدانی خواردن، ئاماژەیە بۆ شێرپەنجەی سورێنچك كە ئاماژەیە بۆ گەشەكردنی وەرەم لە سیدا. هەروەها گڕی دەنگ ئاماژەیە بۆ شێرپەنجەی قوڕگ.

پزیشكان ئامۆژگاری دەكەن بە پێویستی راوێژی پزیشكی پسپۆڕ لە حاڵەتی هەڵئاوسانی سنگدا، چونكە ئەوە ئاماژەیە بۆ شێرپەنجە، هەروەها پێویستە ئاگاداری رەنگی میز بین، رەنگی تاریك ئاماژەیە بۆ شێرپەنجەی پەنكریاس، بەڵام رەنگی مەیلەوسور دەبێتە هۆی شیرپەنجەی گورچیلە یان پرۆستات یان میزڵدان. 

پزیشكی بەناوبانگی رووسی، ئەلیكسەندەر میاسنیكۆف دەڵێت كڵۆبوونی خوێن ئاماژەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، هەربۆیە لە حاڵەتی روودانی كڵۆبوونی خوێن، كەسەكە پێویستی بە پشكنینی گشتی هەیە بۆ دووركەوتنەوە لە شێرپەنجە.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان