تەندروستی

قەڕنابیت دەبێتە هاوڕێیەكی باش بۆ دابەزینی كێش

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەڕنابیت دەبێتە هاوڕێیەكی باش بۆ دابەزینی كێش
مەودا میدیا-

قەڕنابیت دەوڵەمەندە بە ئاو كە رێژەی 92%ی پێكدەهێنێت، خواردنی قەڕنابیت واتە خواردنەوەی رێژەیەكی زۆر لە ئاو.

قەڕنابیت، یەكێكە لەو خۆراكانەی كە بەزۆر شێوە دەتوانرێـت ئامادە بكرێت بۆ خواردن، بە كوڵاوی یاخود بە سورەكراوی پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی.

هادی فیلیپس، لە راپۆرتێكدا كە لە گۆڤاری ئیت زیس نۆت زاتی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە باس لە گرنگی قڕنابیت وەك خۆركێكی رووەكی دەكات وەك:

یەكەم: بڕێكی زۆر لە ریشاڵە خۆراكییەكانی تیادایە، كە هاوكاریی كۆئەندامی هەرس دەكات.

دووەم: خۆراكێكی هێمنكەرەوەیە، خواردنی قەڕنابیت، واتە خواردنەوەی رێژەیەكی زۆر ئاو.

سێیەم: یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی كێش، هەر پەرداخێك لە قەڕنابیت 25 كالۆری تیادایە لەگەڵ بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و پێكهاتە خۆراكییەكان.

چوارەم: لەوانەیە هەست بە ئاوسان بكەیت، بەهۆی هەبوونی مادەی فۆدماپس و پۆلیۆلس كە هۆكارن بۆ ئاسانكاریی هەرس و غازات.

پێنجەم: قەڕنابیت كاریگەری دەكاتە سەر دەرمان، بەهۆی هەبوونی ڤیتامین (K) ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت لەكاتی خواردنی دەرماندا.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان