راپۆرت
یەکێتی و پارتی لەگەڵ پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی فراوانن و تائێستاش ھیچ ھەنگاوێکی کردارییان بۆ نەناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانی پارتی لەگەڵ لایەنە شیعەکانی عیراق روونکردنەوە دەدات، هەروەها رایدەگەیەنێت بەردەوام وتویانە باشترین رێگە و جۆری سیاسەتکردن لە بەغدا ئەوەیە کە کورد یەکڕیزبێت، هەروەها ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەکات بەڵێ یەکێتی بیر لە هاوپەیمانی دەکاتەوە.
ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە شیعەکانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت "ئاگام لە هیچ بڕیارێکی وانییە و زانیاریم نییە".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی وتیشی "بەردەوام وتومانە باشترین رێگە و جۆری سیاسەتکردن لە بەغدا ئەوەیە کە کورد یەکڕیزبێت، باشترین شێوەی یەکڕیزیش ئەوەیە هەموو بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکەین".
هەروەها رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە، لەبەرئەوەی یاساکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کاندید بەشێوەی تاک دادەبەزێت نەک لیست، بەڵام دەکرێت لە هەندێک شوێن گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بکرێت بۆی کاندیدەکان هاوکاری یەک بن".
ناوبراو لەبارەی ئەوەی یەکێتی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێک یان سەرجەم حزبە کوردییەکان بکات ئەوەی خستەڕوو "بەڵێ یەکێتی بیر لە هاوپەیمانێتی دەکاتەوە و هەنگاویشی بۆ دەنێت، ئەگەر گونجا و پێویست بوو لە هەندێک شوێن هاوپەیمانێتی دەکات".
بڕیارە مانگی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، لەئێستادا لایەنەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرقاڵی ئامادەکاریین، بەڵام ئەگەرێکیش هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ساڵی 2022.
س.س