راپۆرت
ئێران و ئیسرائیل هەڕەشەی "وێرانكردن"ی یەكتر دەكەن و جیهانیش بێدەنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت وڵاتەكەی یەك لایەنە باجی بەرنامە ئەتۆمییەی دەدات و دەشڵێت ئەو بارودۆخە تا سەر بەردەوامی نابێت. جەخت لەوەشدەكاتەوە جێبەجێكردنی رێكەوتننامە ئەتۆمییەكە كارێكی پێویستە و پێویست هەموو لایەنەكانیش پابەندبن بە بڕیاری ژمارە 2231ی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران لەمیانەی پێشوازیكردنی لە سیۆن كۆفنی، وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا وتی "سەرەڕای كارنەكردن بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی، هێشتا تاران پابەندە بە جێبەجێكردنییەوە، بەڵام بارودۆخەكە بەو شێوەیە درێژە ناكێشێت".
لەلایەكی دیكەوە، پێگەی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە زاری وەزیری دەرەوەی ئیرلەنداوە گواستوویەتییەوە كە كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە هەڵەیەكی مێژوویی بوو، هەروەها جۆ بایدن سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ ناو رێككەوتننامەكە.
"ئامادەی وەڵامدانەوەین"
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران راگەیاند "لە بەرانبەر هەر كارێكی نەشیاودا، ئیسرائیل دەزانێت وەڵاممان دەبێت و حەیفا و تەلئەبیب وێران دەكەین"، ئاماژەی بەوەشكردووە هەڕەشەكانی ئیسرائیل "هیچ نین جگە لە هەوڵێكی بێ ئاكام".
دوو رۆژ پێشتر، بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی وتی "سوپای ئیسرائیل بەردەوام و بەشێوەیەكی باش لە خۆئامادەكردندایە بۆ هێرشكردنە سەر پێگە ئەتۆمییەكانی ئێران"، روونیشیكردووەتەوە "ئامادەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارە بەشێوەیەكی تاك لایەنە".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكردبوو وڵاتەكەی كۆمەڵێك ئامانجی دیاریكردووە و ئەگەر دڵنیابن لە توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، ئەوە هێرشدەكەنە سەر ئەو ئامانجانە "ئەگەر جیهان لەگەڵمان بوو ئەوە زۆرباشە، ئەگەرنا ئەوە خۆمان بەرگریی لە خۆمان دەكەین".
خ.غ