گێتی
تویتێکی جۆ بایدن هەرێمی کوردستان توڕەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا باس لە سەردانە مێژوویەکەی پاپای ڤاتێکان بۆ عیراق دەکات و ناوی هەرێمی کوردستان ناهێنێت ئاماژەی بەوە کردووە سەردانەکەی پاپا پەیامێکی گرنگی ئاشتی و برایەتیی گەیاند.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت "سەردانەکەی پاپا فرانسیس پەیامێکی گرنگی ئاشتی و برایەتیی گەیاند".
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەشڵێت "بینینی سەردانی پاپا بۆ شوێنە دێرینە ئایینییەکان، لەنێویاندا شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم و کۆبوونەوە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە نەجەف و ئەنجامدانی نوێژ لە موسڵ، ئەو شارەی کە چەند ساڵێک پێش ئێستا بەدەست گەندەڵی و نالێبوردەیی گرووپی وەکو داعش دەیناڵان، سومبولی هیوایە بۆ تەواوی جیهان".
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتەکەیدا باسی لە سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پێشوازیی لە شاری هەولێر و وتارەکەی لەو شارە نەکردووە.
ک. ر