گێتی

برێت مه‌کگۆرک لەبارەی هەولێرەوە تویتی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


برێت مه‌کگۆرک لەبارەی هەولێرەوە تویتی کرد
مەودا میدیا-

یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپیى ئه‌مەریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا، شارێکی هەرێمی کوردستان بە سیمبولی هیوا ناودەبات باس لەوەش دەکات دیمه‌نه‌ جوانه‌کانى خه‌ڵکى له‌ ده‌وربه‌رى پاپا فڕانسیسدا،لە هەریمی کوردستان سه‌رنجڕاکێش و هیوا به‌خشبوون.
 
برێت مه‌کگۆرک، یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپیى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا لەبارەی سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر موسڵ دەڵێت "به‌و دیمه‌نه‌ جوانانه‌ى پاپا فڕانسیس له‌ شارى هه‌ولێر، که‌ چه‌ندین که‌س له‌ په‌یڕه‌وانى هه‌موو باوه‌ڕێک په‌ناگه‌ى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵاتن له‌ داعش له‌ ساڵى 2014 دۆزییه‌وه‌، سه‌رسامبووم".
 
دەشڵێت  "سەردانی پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر موسڵ و بینینى دیمه‌نه‌ جوانه‌کانى خه‌ڵکى له‌ ده‌وربه‌رى پاپا فڕانسیسدا، سه‌رنجڕاکێش و هیوا به‌خشبوون.  ئێستا که‌ به‌ره‌و جه‌ژنى ئیسته‌ر ده‌ڕۆین و لێى نزیک ده‌بینه‌وه‌، شارى هه‌ولێر و موسڵ سیمبولى هیوا و نوێبوونه‌وه‌ن و ئیلهامبه‌خشن بۆ پڕکارى له‌ ئاینده‌دا".
 
ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان