راپۆرت

ئەمڕۆ لە شنگال چی روویدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |

ئەمڕۆ لە شنگال چی روویدا؟
مەودا میدیا-

ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شنگال، له‌گه‌ڵ سوپای عیراقی و هێزه‌كانی پۆلیسدا ده‌بێته‌ ده‌ماقاڵییان و بارگرژیی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌، به‌هۆی رێگریی له‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی ده‌ركردنی ئاسایشی ئێزیدخان.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ئاداری 2021 له‌ بازگه‌ی جیدالێی سنوری ناحیه‌ی گرعوێزی شنگال، بارگرژیی له‌ نێوان هێزه‌كانی سوپا و ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رویدا، كاتێك ده‌یانویست به‌ره‌و ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ به‌ڕێبكه‌ون.

ده‌خیل موراد، سه‌رۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شنگال له‌ ناوچه‌ی خانه‌سۆر به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "سوپای عیراقی رێگریی كردووه‌ له‌ تێپه‌ڕینی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ و بۆیه‌ ئاڵۆزی و بارگرژیی رویداوه‌، ته‌قه‌ش به‌ ئاسماندا كراوه‌، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌".

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری شنگال چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) هه‌ژمار ده‌كرێن و به‌ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه‌)ـه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.

"سوپا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێری به‌ ئاسایش دابوو تا له‌ناوه‌ندی شار ده‌ربچن، ئێمه‌ش قبوڵمان نه‌كرد و ئاماده‌نین ئه‌و داواكارییه‌ جێبه‌جێبكه‌ین، بۆیه‌ لایه‌نگرانمان ده‌یانویست خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ شنگال بكه‌ن" به‌وته‌ی موراد.

ئاسایشی ئێزیدخان؛ كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت و سه‌ر یەبەشەن، ئاماده‌نین ناوه‌ندی شنگال به‌جێبهێڵن له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عیراقی و له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2020 له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانی شنگال واژۆكرا.

لێپرسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ڵێت دوای ماوه‌یه‌ك بارگرژییه‌كه‌ هێوركراوه‌ته‌وه‌ و سوپا به‌ مه‌رجی هه‌ڵنه‌گرتنی چه‌ك، رێگه‌یان به‌ لایه‌نگرانیان داوه‌ بچنه‌ ناوه‌ندی شنگال.

له‌ ساڵی رابردوشدا زیاد له‌ جارێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌یان هاوڵاتی شنگال دژی بڕیاری ده‌ركردنی  له‌ناوشاردا به‌ڕێوه‌چووه‌.

ناتق ئەحمەد عەلو، لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی قەزای شنگال بە (کەرکوک ناو)ی وت ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بووه‌، لایه‌نگرانی یه‌به‌شه‌ ویستویانه‌ له‌ خانه‌سۆر و گرعوزێره‌وه‌ بچنه‌ ناوه‌ندی شار، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بارگرژیی دروستبووه‌".

به‌وته‌ی ناوبراو لایه‌نگرانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوبه‌ری به‌ "به‌رد هێرشانكردۆته‌ سه‌ر سوپا".

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندی شنگال هه‌مان بارگرژیی له‌ نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و لایه‌نه‌ و پۆلیسی ناوخۆیی سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیس وتی "پۆلیس به‌ خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاندووه‌ ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌ بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا و رێگه‌ به‌ گردبونه‌وه‌ ناده‌ن، بۆیه‌ ئاڵۆزی رویداوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ هه‌ردوو روداوه‌كه‌دا كه‌س بریندار نه‌بووه‌.. ئێستا هه‌ردولا له‌ هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌".

به‌پێی رێككه‌وتنی شنگال، دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوه‌ندی شار به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگرییه‌وه‌ ده‌بێت، له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ش هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵی جێگیرده‌بن.

له‌ قه‌زای شنگال زیاتر له‌ هه‌شت هێزی چه‌كداری جیاواز هه‌ن له‌ نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی ئێزیدخان، یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌)، پۆلیسی ناوخۆیی، پۆلیسی فیدراڵی، سوپای عیراق، پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدخان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ مه‌زارگه‌یه‌كدا جێگیركراون.

قەزای شنگال به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای موسڵ و له‌ روی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه‌، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی  فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

ئەم راپۆرتە لە ماڵپەڕی کەرکوکناو وەرگیراوە

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا

News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان

News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان