جیهانی

رووداوێكی ده‌گمه‌ن له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی ده‌گمه‌ن له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیادا
مه‌ودا میدیا-

له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا سه‌رباری قوربانیانی ئه‌و رووداوه‌ سرووشتییه‌، رووداوێكی تر سه‌ره‌نجی میدیاكان و خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راكێشا، كه‌ بریتیه‌ له‌ رزگاركردنی دایكێك و دوو منداڵی له‌ژێر دار و په‌ردوی رووخاوی خانووه‌كه‌یان دوای 17 سه‌عات له‌ روودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی باكوری كوردستانی هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه‌ 29  كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و ژماره‌یه‌كیش له‌ ژێر داروپه‌ردوی بینا رووخاوه‌كاندا مانه‌وه‌.

دانیشتوویه‌كی پارێزگای خارپێت له‌ باكوری كوردستان به‌ناوی عه‌زیزه‌ شیلیك، دوای ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ خاپورده‌بێت، خۆی و دوو منداڵی له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كه‌یاندا بۆ ماوه‌ی 17 سه‌عات مانه‌وه‌ عه‌زیزه‌ ، له‌رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ برایه‌كییه‌وه‌ ده‌كات تاوه‌كو به‌ هانایه‌وه‌ بچن،تیمی فریاكه‌وتنيش دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان رزگاری ده‌كه‌ن.

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌مشه‌و بۆ سێیه‌م جار بومه‌له‌رزه‌ ناوچه‌ی خارپێتی باكوری كوردستانی هه‌ژاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانی توركیا بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گوڕه‌كه‌ی 5,1 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان