گێتی
مەزڵوم عەبدی پشتگیری لە بڕیارێكی پەرلەمانی ئەوروپا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا دەکات کە تورکیای بە داگیرکەری ناوچە کوردییەکان ناوبردووە و داوای کردووە لە باکووری سوریا بکشێتەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لەسەر بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا لە سوریا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ئێمە پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە داوای کشانەوەی هێزە نایاساییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە باکووری سوریا دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە نیگەرانیەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا نیشاندەدات لە بەرانبەر هەوڵە پاکتاوکارییە نەژادییەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دژی کورد لە سوریا".

س.س